دەسبەسەری چالاکێکی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پولیسی تورکیاوە

KMMK :لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چالاکێکی سیاسی کورد بەناوی “شۆڕش شوکری” خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی شاری وان لەباکووری کوردستان لەلایەن پولیسه ئەمنییەتی تورکیاوە دەسبەسەرکراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیکی ئاگادار، ناوبراو لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی ڕێخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران بووە کەبۆ چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی سەردانی تورکیای کردووه. وهەنووکە گیانی ناوبراو لەمەترسیدایە وئەگەری دیپۆڕت کردنەوەی بۆئێران لەئارادایە.

جێگەی باسە، دەوڵەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا ماوەیەک بەرلەئێستا گرێبەستێک لە نێوانیان هاتەئاراوە کەبەپێی ئەو گرێبەستە هەموو چالاکانی سیاسی دەسبەسەرکراو لەگەڵ یەکتر بگۆڕنەوە وئەم گرێبەستە لەگەڵ کونوانسیۆنە مافی مرۆییەکان ومافی پەنابەری دژایەتی هەیە وهەر چەشنە دیپۆڕتێک لەلایەن هەروڵاتێکەوە پێشێلکاری یاساکانی مرۆیی دێتە ئەژمار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان