کوژرانی ۱۱کەسی مەدەنی عەفرین بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی وڵاتی تورکیاوە

KMMK:ئەوڕۆ ۱۷ی ماڕسی ۲۰۱۸بەهۆی گرانی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سپای تورکیاوە، ۱۱کەسی مەدەنی کوژران وبەدەیانی دیکەیش بریندار بوون.

ڕێخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاندووە کەئەوڕۆ بەسەدان کەس لەخەڵکی سڤیلی شاری عەفرین کەلەحاڵەتی هەڵهاتن وپەنابردن بۆناوچەی “شەهبا”لەنێزیکی عەفرین کرانە ئامانجی بۆرمانی ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سپای تورکیا ولەئەنجامدا پترلە ۱۱کەس کوژراو بەدەیانی دیکەیشبریندار بوون.
تورکیا هێرشەکانی خۆی دژبە ڕۆژئاوای کوردستان بەئامانجی پاکتاوی ڕەگەزی دەست پێکردووە کەبەوهۆیەوە بەسەدان کەس خەڵکی سڤیل کوژراون وهەزارانیش بریندار و کۆچیان کردووە وبێ ماڵ وحاڵ بوون.

جێگەی باس کەوڵاتانی ڕۆژئاوایی وئەورووپایی و لایەنگرانی مافی مرۆڤ لەهەمبەر ژینۆسایدی کوردانی ڕۆژئاوا بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان