هەواڵەکان

لە پاریس لەسەر دۆزی کورد دادگاییکردنی تورکیا دەستی پێکرد

KMMK :لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، دادگای هەمیشەیی خەڵک، لە پای ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامیان داون، یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ دادگاییکردنی سەرانی ڕژێمی تورکیا دەستپێکرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱٥ی ئادار، لە شاری پاریسی پایەتەختی فەڕەنسا، دادگای هەمیشەیی خەڵك (Permanent Peoples Tribunal)، یەکەم دانیشتنی خۆی لەسەر توركیا و كورد بەڕێوە برد.

لە دانیشتنەکەدا، کە بڕیارە ئەمڕۆ و سبەیش بەردەوام بێت، وێرای دەستەی حاکمان، دۆزگەران و پاێزەرانی دادگا، دەیان کەسایەتی لە یاساناس، لێکۆڵەر، مافناس، نوێنەرانی پارت و لایەنی سیاسی و مەدەنی کورد و جیهانی بەشدارن تێیدا.

دادگای هەمیشەیی خەڵك دەزگایەكی یاسایی و مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی ناحكومییە و بەگوێرەی یاساکانی نێودوڵەتی بڕیار لە سەر کەیس و سکاڵاکان لە دادگایکی بێلایەندا دەدات.

دانیشتنی ئەمجارە تایبەتە بە دوو مژاری سەرەکی بۆ دادگاییکردنی تورکیا کە بریتین لە : یەکەم ـ تاوانەکانی جەنگ کە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە دژی كورد بە تایبەت لە ناوچەكانی جەزیرە، سوری ئەمەد و شیرناخ لە نێوان ساڵی (2015تا 2017)دا، ئەنجام دراون.

دووەم ـ تیرۆرکردن و كوشتنی نوێنەران و چالاکانی كوردە لە دەرەوە و ناوەوەی توركیا.

کۆمڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

برینداربونی دوو کۆڵبەر لە سنوری سەردەشت و ورمێ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

بەندکراوێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پاش ۷ساڵ ، بە لە سێدارەدان سزادرا

سەقز؛ ڕاگواستنی سولەیمان عەبدی لە گرتنگەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندی