KMMK:لە دوای خۆپیشاندانەکەی ۲۱ ی ڕەشەمە ۱۳۹٦ لە شارستانی کامێران سەربە پارێزگای سنە بە مەبەستی پشتیوانی لە شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان ، هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە خۆپیشاندەرانیان دەستبەسەر کردوە .
مەنسوور سەیفی ( منصور سیفی ) ناسراو بە مەنسوور کرمانج ۳۹ ساڵان یەک لەو کەسانەیە کە دوێنێ ئێوارە پاش کۆبوونەوەی پشتگیری عەفرین لە کامێران دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو سەرلەبەیانی ۲۲ ی ڕەشەمە بە کەلەپچەکراوی بردوویانەتە ماڵی خۆیان لە ئاوایی ” درەویان ” و پاش پشکنینی ماڵەکەیان کۆمەڵێک کتێب و کەرەستەی تاقەکەسی ناوبراویان هەڵگرتووە و ڕاپێچی ئیتلاعاتیان کردۆتەوە .
لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ۷ کەسی تر دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا ناو و ناسناو و شوێنی دەستبەسەر بونیان ڕوون و ئاشکرا نیە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان