دەست بەسەر کردنی دوو کارگێڕی کاناڵی تێلێگرامی

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK): دوو کارگێڕی تێلێگرامی کاناڵەکانی ئامانج و ورمێ ۲ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کران.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو لە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو: «ئەرسەلان نەورۆزی یەکێک لە کارگێڕانی کاناڵی تێلگرای ورمێ ۲ ماوەیەک پێش ئێستە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەست بەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە.»

سەرچاوەکە پاشان پشت راست دەکاتەوە:«فەڕۆخ عەبدی کارگێڕی کاناڵی تێلگرامی ئامانج ۲۱ی رێبەندانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دورگەی ڤشم دەست بەسەر و دەبرێت بۆ شاری تاران ناوبراو باش دوو رۆژ دەست بەسەری دەبرێتە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ.»

کاناڵی «ئامانج و ورمێ ۲» لە ماوەی ۵۰ رۆژی رابردوو لە سەر هێرشی سپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، بەشێوەی بەردەوام هەواڵی پەیوەندی دار بەو هێرشەیان بڵاو دەکردەوە.

لە سەر بارودۆخی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان