KMMK: سێشەممە ۱۵ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی هەتاوی ، نەجیبە ساڵحزادە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات لەڕێی هەڤپەیڤین لەگەڵ مێدیا دەرەکییەکان ودەرەوی وڵات محاکمە کرا.
ناوبراو لەسەر داوای تلفوونی لەڕێکەوتی ۶ی ڕەشەممە لەلایەن نووسینگەی لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئێران لەشاری سەقز ڕۆژهەڵاتی کوردستان محاکمە کراوە.
نەجیبە ساڵحزادە سەرەڕای بەرپەرچدانەوەی ئەم تۆمەتە ڕایگەیاندوە ” گەر بەرنگاری لەهاوژینم (مەحموود ساڵحی) دژبە دەسەڵات دەزانرێ قسەیەم بۆ وتن نییە”.
ڕێوڕەسمی دادگا پاش نیوکاتژمێر کوتایی پێ هاتووە و دادوەری دۆسیەکە ڕایگەیاندووە تا حەوتوویەکی دیکە لەڕێی (سامانە ثنا)وە حوکمەکەی پێ ڕادەگەیەنرێ.
جێگەی باسە کە مەحموود ساڵحی بۆخۆیشی لەڕێوڕەسمی دادگا ئامادە بووە.
مەحموود ساڵحی هاوژینی خاتوو نەجیبە ساڵحزادە لە چالاکانی ناسراوی کرێکارییە کەلە خەزەڵوەری ئەوساڵدا بۆ جێبەجێ کزدنی ساڵێک زیندانی تەعزیری سەرەڕای ئەوەی لە نەخۆشخانە لەبن چاوەدێری پزیشکی بو،گوازرایەوە بۆ زیندان.
بەڕێز ساڵحی لە دووی سەرماوەزی ئەمساڵ لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەقز ئازاد کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان