KMMK: ئەمرۆ ۶ی مارسی ۲۰۱۸ دکتۆر شیار حاجی عەبدۆ، پزیشک لە ناوچەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین، لە کاتی تیمارکردنی بریندارەکانی هێرشە هەواییەکانی تورکیا، لە ئەنجامی بوردمانی فڕۆکەدا گیانی بەختکرد.
ناوبراو لە بەشی پزشکی و تیماری بریندارەکانی شەر خەریکی کار و چالاکی بووە.
جێگای ئاماژەیە کە حکومەتی تورکیا بە شێوازێکی تەواو دژە مرۆڤیانە بۆمبارانی خەڵکی سڤیل و شوێنەکانی وەک ماڵی خەڵک، نەخۆشخانەکان، مەدرەسەکان و… دەکات. لە ئاکامی ئەم هێرشە داگیرکاریە دا بە سەدان هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە و بە هەزاران کەس ئاوارە بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- محەممەد عەلی تاهیری سەرلەنوێ ۵ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
- بەردەوامی تێرۆری کادر و پێشمەرگەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان