Kmmk: ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی مارسی ٢٠١٨ زایینی ، سوپاى تورکیا بە چەکى قورس هێرشى کردە سەر گوندی بەربانێ لە ناوچەى ڕاجۆ لە عەفرین و بەلانیکەمەوە ٢١ هاووڵاتیى ئەو گوندە برینداربوون، کە ٧ کەسیان منداڵن.
بە پێی راپۆرتەکە، سوپاى تورکیا لە شەوی ڕابردووە بە چەکى قورس هێرش دەکەنە سەر گوندى بەربانێ لە ناوچەى ڕاجۆى عەفرین.
سوپاى تورکیا و چەتەکانی لە ڕۆژى ٢٠ى مانگى یەکى ٢٠١٨ەوە و هەر لە سەرەتاى هێرشە داگیرکارییەکانییەوە بۆ سەر عەفرین، بەشێوەیەکى پلان بۆ داڕێژراو هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتیانى عەفرین و بەو هۆیەوە سەدان هاووڵاتى عەفرینى کوشتووە و بریندارى کردوون.
ئەنجوومەنى تەندروستیى عەفرین دوێنێ ٤ى مارس ڕایگەیاند، بەلانیکەمەوە بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە ٢١٢ هاووڵاتى شەهیدبوون، کە ٢٨ کەسیان منداڵ و ٢٥ کەسى تریشیان ژنن.
هەروەها ٦١٢ هاووڵاتیى عەفرین بەهۆى هێرشە داگیرکارییەکانى سوپاى تورکەوە برینداربوون، کە ٧٢ کەسیان منداڵن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان