ئێعدامی خوێندکار و هونەرمەندێکی کورد لەکرماشان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk): یەکشەممە ۱۳ی ڕەشەممە دوو زیندانی تاوانبار بە کوشتنی بەئەنقەست لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان ئێعدام کران.

ناونیشانی یەکێک لەزیندانییەکان، مەسعوود وەکیلی، خەڵکی جوانڕۆ و لەدایکبووی ۳ی بەفرانباری ۱۳۶۸ی هەتاوی و خوێندکاری زانکۆی ئیسفەهان بووە کە لە گوڵانی ۹٤ بەتۆمەتی کوشتن دەسبەسەرکرابوو. کوژراوەکە یەکێک لە هاوپۆلییەکانی مەسعوود بووە کە دەیهەویست لەگەڵی پڕۆسەی هاوسەرگیری پێک بێنێت.

ناونیشانی زیندانییەکەی دیکە، کەیوان ڕاشخوار زەردوویی ۲۷ساڵ تەمەن و کوڕی مەولوود، خەڵکی گوندی زەردوویی باینگان سەربەشاری پاوە لەساڵی ۹۲ی هەتاوی بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست کوڕی پوری خۆی بەناونیشانی”تەیموور زارعی” دەسبەسەر و بەقەرەوو(قصاص) مەحکووم کرابوو.کەیوان ساڵی ۸۹ ئەڵبۆمێکی موسیقای بڵاو کردبوویەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: