کوژرانی ژنێکی ۶۰ساڵ تەمەن لەلایەن هێزەکانی تورکیا

 کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان Kmmk:
دوێنێ ۳ی ماڕسی ۲۰۱۸ی زایینی ژنێکی تەمەن ۶۰ساڵی کورد بەناونیشانی “زەلوخ محەممەد حەسەن” لەپەلاماری سوپاو چەتەکانی تورکیا بۆسەر شارۆچکەی شییەی سەر بەکانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی دەسڕێژی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵەکە تەرمی ناوبراو لەگۆڕستانی ناوچەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئەسپاردەی خاک کرا.
جێگەی باسە دوابەدوای هێرش وپەلامارەکانی سپا وچەتەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان بەسەدان خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەست داوە وبەسەدانی دیکەیش بریندار بوون.
تورکیا لەپێش چاوی جیهانەوە هێرشی کردۆتە سەر وڵاتێکی دیکە وبەئاشکرا خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج وکەلەنێوانیاندا چەنددین ژن ومنداڵ بوونی هەیە وسەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربڕی یەک مانگە لەلایەن شۆرای ئەمنییەتی نێودەوڵەتییەوە ،بەڵام مەخابن چڕتر لەپێشوو هێرش وپەلامارەکان بەردەوامە وهەموو یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکانیشی بن پێ خستووە.
   
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان