سەباح رەحمانی قوربانی تیرۆریسمی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا

KMMK: سەباح رەحمانی یەکێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە رۆژی پێنج شەممە ۱۰ی رەشەمە بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە گەڵ باوکی بە توندی بریندار کرابو، سەرلە بەیانی هەینی ۱۱ی رەشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر گیانی لە دەست دا.

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە سەباح رەحمانی لەگەڵ باوکی “سەلاح رەحمانی ” یەکێک لە بەرپرسانی حیزبی دێموکرات سواری ترۆمبێلی خۆیان دەبن و پاش داگرساندنی تڕۆمبێلەکە، بۆمبی چێندراو، دەتەقێتەوە و هەردوکیان بە توندی بریندار دەبن.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕەکانی حیزبی دێموکرات: لە سەرەتاکانی کردەوە تیرۆریستیەکە سەباح هەردوو لاقەکانی خۆی لە دەست دەدات بەڵام برینەکانی باوکی بەڕادەیەک کەمتر بووە پاشان سەباح سەر لەبەیانی رۆژی هەینی بە هۆی خەستی برینەکانی گیانی لەدەست دەدات، سەلاح رەحمانی یەکێک لە سەرکردەکانی حزبی دێموکرات، لە ساڵانی پێشودا لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات چەندین جار هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: