ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی فیوریەیی ۲۰۱٨ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژههڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە لهگەلی رۆژهەلاتی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.
سێدارە
بڕیار لە سێدارە دانی هیدایەت عبداللە پور ، نابەجێ ، زاڵمانە و شایەنی هەڵوەشاندەوەیە.
٨ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە تاوانی کوشتن (قتل) لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا.ناسنامەی ئەو دووبەندکراوە (مهران بهشاد و فەرهاد ئالبا) خەڵکی ورمێ راگەیندراوە.
هەدایەت عەبدوڵاپوور کەپێشتر لەدادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ بەئێعدام مەحکووم کرابوو، پاش ناڕەزایی دەربڕین بەو حوکمە دەرچووە، سەرەڕای داشکانی حوکم لەلایەن دیوانی باڵای ووڵات ،سەر لەنوێ لەلایەن هەمان لقەوە لە۲۰ی بەفرانباری ئەمساڵەوە بەئێعدام مەحکووم کرایەوە.
کۆڕی محاکمەی ڕامین حسێن پەناهی لە۲۶ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی بەڕێووەچوو، ناوبراو لەلقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتۆمەتیگەلی ئەندامەتی لەکۆمەڵە و”بغی” بەواتای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ حکوومەت، محاکمە کرا و ڕێکەوتی ۵ی ڕێبەندان لەلایەن هەمان دادگاوە لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەئێعدام مەحکووم کرا.
زانیار و لوقمان مورادی دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە بڕواری ۱۱ی گەلاوێژی ۱۳۸۸ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری مەریوانەوە دەست بەسەر کران، یەکی بەفرانباری ۱۳٨۹ لە بەشی ۱۵ی دادگەی شۆڕشی تاران بەتۆمەتی شەڕ لە دژی ئیسلام بە شێوەی ئەندامبون لە حزبێکی دژبەری کوردستانی و کوشتنی کوڕی بەرنوێژی هەینی شاری مەریوان بە سێدارە لە شوێنی گشتی تاوانبار کران،
هوشەنگ ڕەزایی، خەڵکی شاری نەهاوەند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،۲۹ی جۆزەردانی ۱۳۸۹ لەشاری تاران لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و گوزایەوە بۆ بەندی ۲۰۹ی زیندانی ئێڤین . پاش ۱۸مانگ لێکۆڵینەوە وئەشکەنجە لە بەندی ۲۰۹ لە مانگی گوڵانی ۱۳۹۱ گوازرایەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شار.ناوبراو لەلقی ۲۸ی دادگای شۆڕش بەسەرۆکایەتی “دادوەر مقیسە”بەتۆمەتی “محاربە لەڕێی یەکێک لەحیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی (کۆمەڵە) بەئێعدام مەحکووم کرا،
ئیبراهیم عیساپوور بەندکراوی سیاسی کورد خەڵکی گوندی نەڵاسی سەر بەشاری سەردەشت لە بەرواری ١٦پووشپەری ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. حوکمی ناوبراو سێدارەیە.
بانگهێشت و هەڕەشە بۆ سەر خوێندکارانی زانکۆ، بەهۆی کۆبوونەوی پاراستنی زەریاچەی ورمێ.
ڕەزا مەلازادە، لەدایکبووی ۱۳۶۶ خەڵکی گوندی “ئاشناک” سەربە شاری سەڵما لەپارێزگای ورمێ، لەکۆتایی ساڵی ۱۳۹۰ی هەتاوی ،لەشاری پاوە لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ ماوەی چەندد مانگێک لە گرتووخانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان و لەزیندانی ئێڤین کەوتە بەر لێکۆڵینەوە وئەشکەنجە.ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد ساڵی ۹۱، بەتۆمەتی محاربە لەڕێی هاریکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کۆردستان”پەژاک” ئێعدامی بۆ دیار کرا وئەم حوکمەیش لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کرا.
گرتن و زیندان
پێنجشەممە ١٢ی رێبەندانی ئەمساڵ، چالاکێکی مەدەنی کورد بە ناوی سەعید ئێقباڵی لە ماڵی باوکی لە شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵپێچ و رەوانەی شوێنکی نادیار کرا.
دەر کردنی ٥٠ ساڵ زیندان بۆ ۷ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دوایە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سێشەممە۱۷ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەهێرشێکدا بۆماڵی دایکی “مەهیار ئەحمەدی” ناوبراویان دەسبەسەر کرد وگواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
نادیار بوونی چارەنوسی دەسبەسەرکراوانی ئەم دوایە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
۲۵ی بەفرانباری ئەمساڵ، هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڕەکی شارۆچکەی مامۆستایانی کرماشان بەهێرش کردنەسەر ماڵی خوێندکارێک بەناونیشانی”عومران پیرمورادی” ودەسبەسەریان کرد و گواستیانەوە بۆشوینی نادیار.
کاوان مەحموودیان، خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەی لە ڕێگای ئەندام بوون لە پارتێکی کوردستانیدا. سزای یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.
“عوسمان ئیسمائیلی” چالاکی کرێکاری کەبەهۆی بەشداری کردن لەڕۆژی جیهانی کرێکار دوو مانگ حوکمی تەعزیری بۆدیاری کرابوو،لەڕێی ڕاگەیەندراوێکەوە لقی جێبەجێکردنی حوکمی سزاکان لەدادگای گشتی وشۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز هۆشداری دەدەن بەوکەسی بارمتەی بۆداناوە کەناوبراو لەماوەی ۳۰ڕۆژدا بۆجێبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی بناسێنێ بەدادگا.
۱۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی سدیق عەینی ،زیندانی سیاسی کەپێشتر لەلایەن دادگای چەکداری ورمێ بەتۆمەتی سیخۆری بۆیەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکان مەحکووم کراوە بە۱۰ساڵ زیندانی تەعزیری ودوورخستنەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەردەوێڵ،کەدوێنێ پاش پشتڕاست کردنەوەی حوکمەکە گوازرایەوە بۆ ئەو زیندانە.
دژایەتی سپای پاسداران لەهەمبەر ئازادی مەرجداری موختار ئەسەدی.
: “شەهرام فەرهادی” چالاکی مەدەنی شاری سنە ئەمڕۆ لە لایەن دادگەی شۆڕشی شاری سنە چوار ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرا.
۲۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی خوێندکارێکی دەرچووی زانکۆی یەزدان پەنا لەشاری سنە وخەڵکی گەڕەکی موارەک ئاوای ئەو شارە بەناونیشانی “مەهیار ئەحمەدی” لەماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کەوتە بەر پەلامار ودەسبەسەرکرا.
سێ شەممە ۲٤ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی تەرمی زیندانییەکی تاوانی ئاسایی بەناونیشانی “حسێن قولی زادە” خەڵکی شاری سنە لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە دۆزرایەوە.
۲۳ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ژنێکی چالاکی مەدەنی کورد بەناونیشانی “کوبرا خاڵەندی”لەشاری مەهاباد بەممەبەستی کێشانی حوکمەکەی خۆی بەزیندانی شاری مەهاباد ناساند.
زیندانی خۆی / مەترسی هەیە زەینەب جەلالیان بینایی چاوەکانی لە دەست دابێت.
نەعیم محەممەدپوور چالاکی کورد بەدوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
شەممە ۲۱ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لاوێکی کورد بە ناوی “ئیحسان قادری” کوڕی “عەزیز” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی لە پاوە دەستبەسەر دەکرێت.
۲۸ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ، “بەهمەن خوشادۆڵ” کوڕی عەلی خەڵکی شاری مێهران لەپارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ نواندنی بەڵگەی قەزایی «حوکمی دەسبەسەری» دەسبەسەرکرا وتائێستە بنەماڵەی ناوبڕاو هیچ چەشنە زانیارییەکیان لەهۆکار وشوێنی ناوبراو نییە.
پارێزەری موحەممەد عەلی تاهیری، دروست کەری گروپی بازنەی عیرفان(عرفان حلقه) جەختی کردەوە کە ئەم بەندکراوە بڕواییە لە دژایەتی لەگەڵ “رەت کردنەوەی پارێزەرەکانی لەلایەن دادگەوە و درێژەی بەندکردنی نایاسایی” لە رۆژی ۱٨ی رێبەندانی ئەمساڵەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
۲۵ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هەڵکوتانە سەرماڵی “ئارەش ئەحمەدی” تەمەن ۱۹ساڵ کوڕی ناسر لەگوندی تەنگی سەر سەربەشاری کامێران لەپارێزگای سنە ناوبراویان دەسبەسەر وگواستیانەە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شاڕە.
دوو شارۆمەندی کوردی دانیشتووی شاری ڕوانسەر لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵپێچو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی ۲۵ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەناوچەی ڕێگەی حەساری شاری بۆکان هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی “کەماڵ زیرەکی”دەسبەسەر و گواستیانەوە بۆشوێنێکی نادیار.
تێکچونی باری تەندروستی زیندانی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خێری و خەمساردی بەرپرسانی زیندانەکان.
بڕینەوەی ۵ ساڵ زیندان بۆ مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۵ساڵ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
کورش آغاویسی هاووڵاتی شاری سنە لە دواڕۆژەکانی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوییەوە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە ، ڕفێندراوە و هێشتا چارەنوسی نادیارە .
سولەیمان پیروتی شارۆمەندی مەهابادی باوکی سێ منداڵ، بەندکراوی بڕوایی لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج توشی نەخۆشی شێر پەنجە بووە، ئەم بەندکراوە مەودایەکی زۆر ئازار و هێماکانی نەخۆشینی لە بەندیخانە راگەیاندبوو، بەڵام چاودێری پزیشکی بۆ ناوبراو تەرخان نەدەکرا.
محەممەد نەزەری بە تێچووی خۆی بۆ دەرمان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
پێنج شارۆمەندی دەسبەسەرکراوی نارەزایەتیەکانی ئەم دواییە، لە ٢٨ی ڕێبەندان مەحکەمە کران و لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ، سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا. ((مەتین خالدی و ئەمین زەندی بە تاوانی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەی بە ٥ سال زیندان و بە تاوانی پرۆپاگەندە دژی حکومەت، یەک سال بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا، ناسر حەسەنی و سەفەر ئەردوخانی بە تاوانی پرۆپاگەندە دژی حکومەت بە یەک سال زیندان و مونیرە سوڵتان زادە-ش بە هەمان تاوان، سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.))
بەتێپەڕبوونی نزیک لە یەک مانگ لەدەسبەسەرکردنی «ئیحسان سادقی» کوڕی شەمسەدین، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری ئەندیمشکی پارێزگای خوزستان، تاوەکوو ئێستا هیچ زانیاریەک لەناوبراو لەبەردەست نیە.
عوسمان ئیسماعیلی بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای ۲ مانگ زیندان ڕەوانەی گرتوخانەکرا.
عمار رحمانی ٢٢ساڵان خوێندکاری خەڵکی شاری سنە، رۆژی سێشەممە ١ی رەشەمەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
جیاوازی ، هەڵاواردن وکوشتنی هاولاتیان
۱٦ی ڕێبەندان ۱۳۹٦ هەتاوی گرۆپێک لە هێزەکانی ئینتزامی لە شاری ئەندیمشک سەر بە پارێزگای خوزستان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتێیک بە ناوی غوڵامڕەزا ڕەشیدی بە مەبەستی قۆڵبەست کردنی یەکێک لە کوڕەکانی ناوبراو.
هەلومەرجی گرانی بوومەلەرزە لێداوان/ سەرەڕای تێپەڕینی پتر لە ۷۰ رۆژ لە بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان.
گیان لە دەست دانی سێهەمین منداڵی بومەلەرزە لێدراوانی سەرپێڵ زەهاو بە هۆی سەرماوە.
لەحەوتووەکانی ڕابردوو چەنددین کەس لە گرتووخانەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە کەبەرپرسانی قەزایی هۆکاری مردنی ئەوان وەکوو”خۆکوژی” ڕاگەیاندووە.کاووس سەید ئیمامی،سارۆ قارەمانی، کیانووش زەندی،غولامڕەزا محەممەدی، حسێن قولی زادە، سینا قەنبەری، وەحید حەیدەری ، لەکوژراوەکانن کەلەزیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.
پارادۆکس یاخود هەڵخڵەتاندنی گشتی؟ / خامنەیی: دەتوانن رەخنە لە رێبەر بگرن!
کۆمیساریای پایەبەرزی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافی مرۆڤ: ئێران یاسا نێونەتەوەییەکان بن پێ دەخات.
۲۰هەزار خوێندکاری بێکار لەئاستی دوکتۆری لەزانکۆی ئازاد.
جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ شارەوانیەکان /هەمو ناوی شەقامەکان دەبێت فارسی بێت.
رۆژی جیهانی زمانی دایکی/ درێژەی بەرگری لە بەکارهێنانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
سێ شەممە ٨ی رەشەمە لاوێکی کوردی شارۆمەندی شاری ئیلام بە ناوی “ناسر قوبادی” بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشی سەریەوە بریندار دەکرێت و دەیگەیەننە نەخۆشخانە بەڵام بە هۆی زۆری برینەکەی ئەمڕۆ گیانی لە دەست داوە.
شەممە ۲۱ی رێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، بەرنوێژی رۆژی هەینی گوندی مەلابەستەک مەحاڵ مەرگۆڕی ناوچەی سیلوانا لە پارێزگای ورمێ باسی لە داخستنی خوێندنگای ئەو گوندە بە هۆی نەبونی سوتەمەنیەوە کرد .
سێی ڕەشەمە ۱۳۷۷ لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکە لەکوشتاری هاوڵاتیانی کورد/دەیان کوژراو بریندار و سەدان کەسیش دەسبەسەر کران
کۆڵبەران و کاسبکاران
۱۶ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی ” تارچاشنی دڵ”خەڵکی گوندی “هەڵەجی” سەربەناوچەی مەرگەوەری پارێزگای ورمێ، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی کوێستانی ناوبەری سنووری دەسکردی ڕۆژهەڵات وباکووری کوردستان” گیانی لەدەست دا.
۲٤ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “خالد شەریفی” تەمەن ۳۳ ساڵان دانیشتوی شاری سەردەشت لە گەڵ چەندین کۆڵبەری دیکە لە سنوری باشور و روژهەڵاتی کوردستان، لەنێوان شارەکانی “سەردەشت و قەڵادزێ” دەکەونە کەمین، ناوبراو دەستەکانی لەدەست دەدات.
۱٨ی رێبەندانی ئەمساڵ کاسبکارێکی کورد بەناوی “سدیق رەحیم پور” بە هۆی راونان و شوێن کەوتنی هێزی پۆلیس لە سەر رێگای بۆکان _ تەبرێز لەگەڵ تڕۆمبیلێکی بار هەڵگر پێکدا دەدەن و گیانی لەدەست دەدات.
پێنج شەممە ۱۹ی رێبەندانی ئەمساڵ، کرێکارێکی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بە ناوی “حەسەن موحەممەدی” لەکاتی کارکردن لە بینایەک بە هۆی داڕوخانی داروبەرد(آوار) گیانی لەدەست دەدات.
ەکشەممە ۲۲ی رێبەندان تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “شوانە رەسوڵی” بە دەستو پێ بەستراوی لە دۆڵی “هەنجێنە رەشەی” بانە دۆزرایەوە.
کۆڵبەرێی کورد بەناونیشانی “محەممەد کەریمی” ۲۱ساڵ تەمەن وخەڵکی گوندی دزڵی سەربەناوچەی هەورامانی (مەریوان)ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ڕاوەدونانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرزایی کەوتە خوارەوە وبەگرانی برینداربوو.
“بیژەن قەڵوەزی” ٤٥ ساڵ تەمەن و دانیشتوی شاری کامێران و کرێکاری گرێبەستی باخچەکانی شارەوانی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و تا گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
دووشەممە ۳۰ی رێبەندان کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی «ئەبوبەکر عەبرانی» خەڵکی شاری مەهاباد، لە بەرزاییەکانی کانی زەردی سەردەشت گیانی لەدەست داوە.
دووشەممە ۲۳ی رێبەندانی ئەمساڵ بە هۆی تەقینەوەی مەخزەنی گاز لە شاری ئەهواز ۸ کرێکاری مەریوانی بریندار بوون و یەکێک لەو کرێکارانە بە ناوی «عەتا دارشی» لە رۆژی سێشەممە بەهۆی زۆری برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.
سێشەممە ۲٤ی ڕێبەندانی ئەمساڵ کرێکارێکی بەشی خزمەتگوزاری شاری، شارەوانی ئیلام لەکاتی جێبەجێ کردنی کارو ئەرکەکانیدا گیانی لەدەست دا.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەکانی “گەردەنەی تەتە” و “ملەپسک”ی هەورامان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستیان گرت بەسەر کەلوپەلی پترلە ۵۰ کۆڵبەر وکاسبکاری کورددا لەگەڵ هێسرەکانیان.
مین
۱۱ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە سنووری شاری مێهران بە هۆی تەقینەوی مین لاوێکی کوردگیانی لە دەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛” ناسنامەی ئەم شارۆمەندەی خەڵکی مەلکشایی، یونس کازم زادە راگەیاندراوە.
نارەزایەتی شارومەندان
بەڕێوەبەرایەتی بێ بنەما و قەرزی ۳۸میلیاردی شارەوانی مەریوان/کرێکارانی بێ حەقدەست.
چوارشەمە ۲٥ی ڕێبەندانی ۹٦ی هەتاوی ، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە گردبونەوەێیکدا لە بەردەم پارێزگای ئەوشارەدا خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانیان بوون.
پێنج شەممە ۳ی ڕەشەمەی ۱۳۹۶ی هەتاوی ، بازاڕیان وکاسبکارانی شاری بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایەتی دژبە داخستنی سنووری “سەیران بەند” لەناوبەری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان دوکانەکانیان داخست.
گردبوونەوە دەیان بنەماڵەی سنەیی لەبەردەرکی ئیدارەی ڕێگەوبان وشارسازی ئەوشارە.
پاش تێپەڕینی پێنج رۆژ لە مانگرتنی گشتی لە بانە ئەمڕۆ ۹ی رەشەمە مەریوان بە داخستنی مۆڵی خورشید زرێبار و کوردستان و شارەوانی پەیوەست بون بە مانگرتنی گشتی شاری بانە و لە مەریوان پاش ئێوارە مانگرتنی گشتی دەست پێدەکات.
خۆکووژی،کوشتن و ژنان
ژنێکی گەنج بەناوی “هانا” وناوی هاوژین “ئیدریس” خەڵکی گوندی ساواـی مەریوان دوێنێ ۱۲ی ڕێبەندان بەهۆی گرانی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ژنێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی (ل . محموودی) بووە کەدوو رۆژ لەمەو پێش لە گەڕەکی کورەی موسەوی شاری مەریوان دەستی داوەتە خۆکوشتن.خۆ کۆژی ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە.
گەنجێکی ۳۱ساڵ تەمەن بەناوی “ئێقباڵ سەرحەدی” سەڵت وخوێندکاری دەرکراوی زانکۆی تەورێز دانیشتووی گەڕەکی ئەوقافی شاری بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
چوارشەممە ۱۸ی ڕێبەندا گەنجێکی ۱۶ساڵ تەمەن، بەناونیشانی “مەسعوود “خەڵکی شاری شنۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
۲٦ی ڕێبەندانی ۱۳۹٦ی هەتاوییدا لە شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، کچێکی تەمەن ۱٤ ساڵ بە ناوی ” ز ـــ جەشیرە ” ناوی باوک « ئیمانقولی»، ئاگری لە جەستەی خۆی داوە و گیانی لە دەست داوە.
یەحیا یاری سەربازی یارسانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لاوێکی تەمەن ۱۷ ساڵان خەڵکی جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی «ئارمین عەبدوڵڵاهی» پێنج شەممەی ڕابردوو (٢٦ی رێبەندان) لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.
هەینی (٢٧ رێبەندان) ژنێکی تەمەن ۳۷ ساڵ لەپارکی ساحلی شاری بۆکان لە ڕێگای خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنی دا
شەممە ۵ی رەشەمێی ئەمساڵ لە شاری مەهاباد ژنێکی ۴۵ ساڵان بەناوی (زەینەب) بە شێوەی خۆ هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار:” زەینەب، هاوسەر گیری کردووە و چوار منداڵی هەیە.
مندالان
لەنەغەدە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بەناوی عەلی حەسەن پوور بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی هەڵە لەلایەن پزیشکەوە گیان لەدەست دەدات.
۱۷ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ۶قوتابی کچ لەیەکێکلەقوتابخانەکانی شاری تیکاب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانبەهۆی هەڵمژینی گازی مێنۆئۆکسیدی کابۆن ژەهراوی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
کەمئەندام کردنی جنسی(خەتەنە)ی کچان لەپارێزگای هورموزگان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ناوخۆ مژاری کچێکی تەمەن ۹ساڵ کە دەسدرێژی کرابوویە سەر لەڕۆژی ۲۵ی ڕێبەندان کەوتە بەر شرۆڤەی بەرپرسی پەروەردە وخوێندکاری شاری پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەهۆی ئەوەی ئەم دەسدرێژییە لە قوتابخانە نەهاتۆتە ئاراوە گرێی نەداوە بە سیستەمی پەروەردەوە و دەڵێ؛ باوەگەورەی ئەوکچە ناوبراوی گواستۆتەوە بۆ مەهاباد وخستویەتە ژێرچاوەدێری بێهزیستییەوە.
۸ی ڕەشەمەی ۱۳۹۶ی هەتاوی ۳کچی گەنجی قوتابی لەیەکێک لەقوتابخانەکانی شاری کوهدەشت(قوتابخانەی حیجاب) سەربە پارێزگای لوڕستان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی چاشنی تەقەمەنی (چەک وچۆڵ)بەگرانی برینداربوون.
ژینگە
پرۆژە سەرەکیەکانی بوژاندنەەوەی گۆمی ورمێ نەبونی تەرخانکردنی سەرچاوەی داراییە
بەنداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ لە گۆڕینی سروشتی کوردستانەوە تا بەتاڵان بردنی سامانە سروشتیەکان.
رۆژئاوایی کوردستان
جەنایەتی جەنگی لەعەفــرین/شێواندنی تەرمی شەڕوانێکی “ی.پ.ژ” و بڕینی ئەندامە جنسییەکانی لەشەڕی عەفرین.
هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و بێدەنگ بونی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵگای ئەوروپا نیشانەی هاودەنگ بونە بۆ جینوسایدێکیتری کورد.
درێژەی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
پەڕڵەمانی ئەوروپا هێرشی تورکیای لە باکوری سوریا (بۆ سەر عەفرین) شەرمەزار کرد.
بە هۆی بۆمبارانی تورکیا سێ هاووڵاتی لە عەفرین گیانیان لەدەست دا.
دەوڵەتی تورکیا خوازیاری تیرۆری ساڵح موسلیم ــه.
بەردەوامی بۆمبارانی ئاسمانی عەفرین لەلایەن تورکیاوە.
ڕاپۆڕتی لێبوردەیی نێودەوڵەتی/توندوتیژی بەرانبەر بە ناڕازیان و جیاوازخوازان لەئێران و هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆعەفرین.
ئاڵمانیا بە بەرهەم هێنانی بۆمب و فرۆشتنی بە تورکیا بەشدارە لە کۆمەڵکوژی عەفرین.
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ: هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دورە لە یاسا نێونەتەوەیەکان.
ئەمرۆ ٥ رەشەمەی ١٣٩٦ ھەتاوی ، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ گوندی قانترێی ناوچەی ماباتا-ی عەفرین منداڵیکی تەمەن ٥ ساڵان گیانی لە دەست دا .
لە سەرەتای دەستپێکی داگیرکاری و هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژاوا و شاری عەفرین بەتایبەت ، کە لە 20.01.2018 دا دەستی پێکردوە زیاتر لە 78 منداڵ بونەتە قوربانی .
دەسبەسەری ساڵح موسلیم /پاڕادۆکسێک لەیاسا، مافی مرۆڤ ودێمۆکراسی ئەورووپا.
ماڵپەڕی لێبوردەیی نێودەوڵەتی لەبەیانیەیەکدا ڕایگەیاندووە کوژرانی ۹۰هاوڵاتی مەدەنی لە کانتۆنی عەفرین لەباکووری سوریا بەهۆی هێرش وپەلاماری تورکیا بۆئەوناوچەیە پشتڕاست کردۆتەوە.
حکومەتی تورکیا هاووڵاتیان، گوندنشینەکان و شوانەکانی عەفرین دەرفێنێت و ئازار و ئەشکەنجەیان دەدات یا دەیانکوژێت.
٧٤ پەرلەمانتاری وڵاتانی ئەورپا بە واژۆکردنی نامەیەک داوای ئازادیی ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤ-دەم دەکەن. ٢٤ی شوبات، ساڵح موسلیم لە کاتێکدا بۆ بەشداریکردن لە کۆفرانسێکدا لە پراگی پایتەختی چیک بوو دەستگیرکرا،
بەرەدوامی دەستبەسەر بوونی ساڵح موسلیم لە لایەن وڵاتی چێک.
باکووری کوردستان
چالاکێکی سیاسی کورد ب ناوی “بەختیار کەمال حەسەن” شارۆمەندی کوردی باشوری کوردستان لە ساڵی ۲۰۱۲ لە یەکێک لە گوندەکانی باکوری کوردستان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەست بەسەر دەکرێت و پاشان سزای بەند کردنی هەتا هەتایی بەسەرداسەپا.
دادستانی گشتی تورکیا قەراری قۆلبەست کردنی هاوسەرۆکی HDPو سی چالاکی سیاسی کوردی دەر کرد.
20 ژانویەی 2018 وە تا ئێستا زیاتر لە ۶۰۰ کەس لە هاووڵاتییانی باکووری کوردستان لە لایەن حکوومەتی تورکیا بە تۆمەتی دژایەتی کردنی شەری ئەو وڵاتە لەهەمبەر عەفرین و رۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر و راەوانەی گرتوخانە کراون.
۱۹ ساڵ ژووری تاکەکەسی/ پێشێلکردنی مافە مرۆیەکانی عەبدوڵا ئۆجالان.
۳۰ رەشەمەی ۱۳۹۶ ئایلا ئاکات، چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان دەستگیرکرا.
باشووری کوردستان
بەشدارانی رێپێوانی گەنجانی وڵات پارێزی باشوری کوردستان لەلایەن پارتی دێموکراتی کوردستانەوە هێرشیان کرایە سەر.
لە گوندى ئەڵمانیى سەر بە شارى سلێمانى ژنێکی ٢٩ ساڵان بە ناوی (م،ە،ح) لە ڕێگەى خۆخنکاندنەوە کۆتایى بە ژیانى خۆی هێنا.
سێ شەممە ٨ی رەشەمە بنەماڵەیەکی دانیشتوی باشوری کوردستان لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕێنەوە لە سنوری باکوری کوردستان وبە قاچاخ رۆیشتنە نێو تورکیا بە هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.ئەم بنەماڵەیە پێک هاتوون سێ منداڵ و ژنێک و پیاوێک و هەمویان ئەندامی یەک بنەماڵەن و تەرمەکانیان لە لایەن گوند نشینانی “ماڤیا”ی سەر بە شارۆچکەی رووبارۆک لە سنوری نێوان باکور و باشوری کوردستان دۆزراوەتەوە و تەرمەکان رادەستی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە باشوری کوردستان کراونەتەوە.
شەهادەتنامە
دەستدرێژی جنسی، ئەشکەنجە، بەندیخانە/شایەدنامەی قانێع محەممەد رەزای.
ئیتر
نەتەوە یەکگرتووەکان داوایی ئاگربەست بۆ سوریا دەکات.
دەرکەوتنی ئاشکرای پێوەندی نێوان تورکیا وداعش لەڕێی بەڵگەنامەکانی ویکیلیکس ـەوە.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان