هەولێر / دوو هاووڵاتی کامێرانی لە ئەنجامی تەقینەوەێیکدا بە توندی بریندار دەبن

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk

لە ڕۆژی ۱۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی باشوری کوردستان ، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ژێر ئوتومبیلی دوو هاووڵاتی شاری کامێران و دانیشتوی شاری هەولێر سەلاح ڕەحمانی و سەباح ڕەحمانی بریندار دەبن .

کوردستان مێدیا کە زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە لە ڕاپۆرتێکدا ئەو تەقینەوەی بە کردەوەیەکی تیروریستی باس کردوە و سەلاح و سەباح ڕەحمانی (باوک و کوڕ) ی وەک ئەندامانی حیزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران ناساندوە .

بەپێی سەرچاوەێیکی باوەڕپێکراو حاڵی یەکێک لە بریندارەکانی ناجێگیرە . شایانی وەبیر هێنانەوەیە ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی لە شەوی یەلدا دا لە کردەوەێیکی هاوشێوەی ئەمڕۆی هەولێر لە بەردەم باره گای حیزبی دێموکراتی کوردستاندا ٥ کەس بونە قوربانی و لە دادگاێیکی ناڕوون و گوماناوییدا هەر ئەمڕۆ دوو گومان لێکراوی کردەوە ترۆریستیەکەی کۆیە یان بە بێتاوان ناسی .

ئەمە لە کاتێکدایە لە بەهاری ۱۳۹٥ی هەتاوییدا لە شاری پێنجوێن دوو هاووڵاتی تر کە ئەوانیش ئەندامانی چالاکی پژاک بوون ترۆرکران و دادگای سلێمانی تاوانی ترۆرەکەی ئاراستەی دووکەسی ئێرانی کرد .

باشوری کوردستان لە بواوری ئەمنیەتیەوە مەەترسیدارەترین شوێنە بۆ چالاکانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان که تا ئێستا زیاتر لە ٤۰۰ هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی لە باشوری کوردستان ترۆر کراون و بکوژی ئەو تاوانانه ش سزا نەدراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان