پەیوەست بونی مەریوان بە مانگرتنی گشتی بانەوە

ک م م ک: پاش تێپەڕینی پێنج رۆژ لە مانگرتنی گشتی لە بانە ئەمڕۆ ۹ی رەشەمە مەریوان بە داخستنی مۆڵی خورشید زرێبار و کوردستان و شارەوانی پەیوەست بون بە مانگرتنی گشتی شاری بانە و لە مەریوان پاش ئێوارە مانگرتنی گشتی دەست پێدەکات.

مانگرتنی گشتی بانە لە بڕواری ۵ی رەشەمەی ئەمساڵ دەستی پێ کرد و هۆکاری مانگرتنەکە داخستی بازاڕە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە وەک سنوری “کونە مێرو” و پیررانشار لە یەکەم رۆژەکانەوە پەیوەست بو بە مانگرتنی شاری بانە.

شار و گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەبونی کارخانە و ناوەندی بەرهەم هێنان بێ بەشن و زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکە بژێوی ژیانیان لە رێگای سنورەکانەوە دابین دەکەن و بە داخستنی سنورەکان هەژاری و بێکاری لەم رادەیەی کە هەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرتر پەرە دەسێنێت و کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە مانگرتنی گشتی هەوڵی بەرگری لە مافەکانی خۆیان دەدەن.

خواست و داواکاری مانگرتنەکان کە لە لایەن مانگرتوانەوە بڵا بوەتەوە

۱: کردنەوەی سنورەکان بە زوترین کات
۲: وەرگرتنی بیمەی بێکاری ئەو کەانەی بێکارن
۳: دابین کردنی کار و پیشەی فەرمی و ئەمن بۆ هەمو ئەو کەسانەی توانای کارکردنیان هەیە
۴: وەرگرتنی مافی خانە نشینی و کۆڵبەرانی بەساڵا چوو

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان