فەقیری و هەژاری ژیانی لە ژنێکی مەهابادی گرتەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK): رۆژی شەممە ۵ی رەشەمێی ئەمساڵ لە شاری مەهاباد ژنێکی ۴۵ ساڵان بەناوی (زەینەب) بە شێوەی خۆ هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار:” زەینەب، هاوسەر گیری کردووە و چوار منداڵی هەیە. هاوسەری ناوبراو کاسبکارە و پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئینتزامی ئێران بە تۆمەتی هەڵگرتنی باری قاچاخ لە بەندیخانەی مەهاباد دەست بە سەر کراوە.”

ئەم سەر چاوەیە پاشان گوتی: ” زەینەب بە هۆی فەقیری و هەژاری و کەمدەست بون لە دابین کردنی پێداویستی رۆژانەی ژیانی خۆی و چوار منداڵەکەی دەستی داوەتە خۆ کوژی و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.”

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان