رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ: هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دورە لە یاسا نێونەتەوەیەکان

KMMK: رێکخراوەی چاوەدێری مافی مرۆڤ بە بڵاو کردنەوەی نوسراوەیەک رایگەیاند کە حکومەتی تورکیا هەوڵی پێویست بۆ بەرگری لە گیانی شارۆمەندانی سڤیل لە چوار چێوەی هێرشەکانیدا ناگرێتە بەر.

چاوەدێری مافی مرۆڤ لە سەر شێوازی بەڕێوە بردنی جوڵە سەربازیەکانی تورکیا لە باکوری سوریا (عەفرین) رایگەیاند: “ئانکارا هەوڵی پێویست ندات بۆ بەرگری لە گیانی خەڵکی سڤیل.”

لە بڵاوکراوەکەی رێکخراوەی چاوەدێری مافی مرۆڤ دەست خراوەتە سەر سێ هێرشی تورکیا لە عەفرین لە دوایین رۆژەکانی مانگی ژانویە. لەم هێرشانەدا، ۲۶ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە کە ۱۷ منداڵ لە نێوانیاندا بووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: رێکخراوەی چاوەدێری مافی مرۆڤ وتووێژی لەگەڵ ۷ کەس کردووە کە چاولێگەری روداوەکان بوون و ئەو قوربانیانە زانیاریان درکاندووە، و لەگەڵ وێنەگەلی مانگی دەستکردەوە کە لێکۆڵەرانی ئەم رێکخراوەیە بەدواچونیان کردووە دەخوێنێتەوە و دەریدەخات کە دانیشتوانی سڤیل بونەتە قوربانی هێرشی تورکیا لەو ناوچانە.
لە بەشێکی تر لە راپۆرتەکەدا هاتووە: یاساکانی شەڕ لەسەر زرپی هێرشەکان، بۆ کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل یا خود دروستکراوەی دور لە سەربازی یاساغ دەکەن، بەو مەرجەی ئەو دروستکراوانە بۆ مەبەستی سەرباز بەکار بهێندرێن و هێرشی بێ مەرج کە ببێتە هۆی جیا نەکردنەوەی ئامانجی سەربازی و سڤیلیش هەروەها یاساغ کراون، هاوکات هێرشی ناڕاستەوخۆ یاساغ کراوە بە واتایەیە کە هەر چەشنە خەساری سڤیل هەڵسەنگێندرێت یا خەسارگەیاندن بە خانوبەرەی سڤیل و کردنە ئامانجیان یاساغ کراوە.

لە کاتێکدا کە بنکیەکی سەربازی دەکرێتەئامانج، رونکردنەوەی ناوەرۆکی ئامانجەکە بۆ بەراوەردی مەترسی لەسەر خەڵکی سڤیل و هەوڵی چاوەدێری پێویست، بۆ کەم کردنەوەی خەساری موڵکی پێویستە. لە هەر هێرشێکدا، وڵاتی هێرش بەر دەبێت هەوڵی هەستیاری پێویست لەبەرچاو بگرێت تا لە قوربانی کردنی خەڵکی سڤیل و خەسار گەیاندن بە ئامانجە سڤیلەکان بەرگری بکرێت.

پاشان هاتووە کە گەر هێزی سەربازی توانای لێکدانەوەی هەبونی دەیان شارۆمەندی سڤیل لەو شوێنانەی کە کراونەتە ئامانج لە رۆژانی ۲۱، ۲۷، ۲٨ی ژانویە و خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەست داوە، نەبووە، کەواتە تورکیە هەوڵی پاراستنی پێویستی بۆ کە کردنەوەی خەساری خەڵکی سڤیل پێش نەبردووە.

تورکیا دەبێت ئەم ناڕەزایەتیانە بە تەواوی لێک بداتەوە، بەڵگەی پەیوەست بە هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەباتە قۆناغی گشتی و قەرەبوی قوربانیانی سڤیل و بنەماڵەکانیان بەتەواوی بکرێت.

چاوەدێری مافی مرۆڤ لە بڕواری ۲۶ی ژانویە نوسراوەیەکیان بۆ وەزیری بەرگری تورکیا ناردووە کە لە نوسراوەکەدا داوا لە دەوڵەتی تورکیا کراوە راپورتی خۆی لەسەر قوربانیانی سڤیل لە ناوچەکەدا بدات، بەڵام تا ئەم کاتە وڵام نەدراوەتەوە.

چاوەدێری مافی مرۆڤ لە جاڕنامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردوەتەوە بۆ جارێکی تر داوای لە تورکیا کردووە زانیاری تەواو لەسەر قوربانیانی هێرشەکانی خۆی بخاتە بەر دەستی هەموان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان