جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ شارەوانیەکان /هەمو ناوی شەقامەکان دەبێت فارسی بێت

ک م م ک: لە ۲ی ڕەشەمە کە بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ناسراوە ، جێگری پارێزگای ورمێ لە لێدانێکدا لە گەڵ ڕێنمایی و ئامۆژگاری بۆ شارەوانیەکانی پارێزگای ورمێ گوتی :دەبێ ناوی شوێنە گشتیەکان و گۆڕەپان و شەقامەکانی شارەکان بە زمانی فارسی بێت .
جێگری پارێزگاری ورمێ زۆر بەخاترجەمیەوە باسی لە یاسای جێبەجێکردن و بەکارهێنانی ناوی فارسی کرد و بۆ یەک ڕەنگی و کلتوری گشتی ئێرانی گەراندەوە.
لە پارێزگای ورمێ کەشارێکی فرەڕەنگ، فرەکلتور وزمانە ، بەپێی یاسا کۆماری ئیسلامی ئێران ناو و ناوبانگ جگە لە زمانی فارسی هەمو زمانێک قەدەغەکراوە.
شایانی باسە لە هەڵمەتێکدا ساڵی پار لە شاری ورمێ ناوە کوردیەکانی سەر دوکان و شوێنە تایبەتیەکانی کوردەکانی نێوشاری ورمێ لە لایەن کاربەدەستان و شارەوانی ورمێ سڕانەوە و لە حاڵێکدا ناوە ئازەریەکان کێشەیان نیە .
شاری ورمێ کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتوە ، شارێکی هەمەڕەنگ وچەن نەتەوەییە . کوردەکان لە پێکهاتە سەرەکیەکانی ئەو شارەن . لە درێژەی سەدساڵی ڕابردودا هەم بە ناو و هەم بە کردەوەش هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ پەراوێز و سڕینەوە کوردان و گۆڕینی ناسنامەی ڕاستەقینەی ئەوشارە و چەن شارێکی دیکەی ئەو پارێزگایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان