درێژەی خۆکوژی لاوان و ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ک م م ک؛  لاوێکی تەمەن ۱۷ ساڵان خەڵکی جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی «ئارمین عەبدوڵڵاهی» پێنج شەممەی ڕابردوو (٢٦ی رێبەندان) لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.

هەروەها  هەینی (٢٧ رێبەندان) ژنێکی تەمەن ۳۷ ساڵ لەپارکی ساحلی شاری بۆکان لە ڕێگای خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنی دا، کە لەلایەن ناوەندەی پەیوەندیدار بە فریاکەوتنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرا.

ژیانی شارۆمەندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت ژنان و لاوان بەهۆی کێشەو گرفتی ئابووری، کۆمەڵایەتی، یاسای هەڵاواردن کۆماری ئیسلامی و…رۆژ لەدوای رۆژ روو لەخراپ بوون دەنێت.

کۆماری ئیسلامی چونکە خۆی بەرپرسی سەرەکی ئەم کێشە کۆمەڵایەتیانەیە و نەیویستووە ئاوڕێک لەکێشە بنەڕەتی و سەرەتاییەکانی ژنان و لاوان بداتەوە. بەو هۆیەوە هەر ڕۆژەو شایەتی خۆکوشتنە یەک لەدوای یەکەکانین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان