کومیتەی بەدواداچوونی مردنی دەسبەسەرکراوان/چەندد شارۆمەندێکی کوردیش لەڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینەکانی ئەم حەوتووانەی دوایی کوژران

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk): پاش ئەوگوشارانەی لەلایەن مێدیاکان وخەڵکەوە لەهەمبەر کوشتنی دەسبەسەرکراوانی ڕووداوەکانی بەفرانبار، سەرۆک کۆماری حکوومەتی ئێران، کومیتەیەکی ٤ کەسەی پێک هێناوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ مردنی دەسبەسەرکراوان.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەهەمبەر دامەزراندنی کومیتەیەکی چوارکەسە بەئامادەبوونی وەزیرانی وڵات،ئیتلاعات،دادگا وجێگری مافەکانی سەرۆک کۆمار.

سەرۆک کۆماری ئێران ئامانجی ئەم کومیتەی لێکۆڵینەوە لەسەر “ڕووداوی نەخوازراو لەهەندێ لە گرتووخانەکان”ناوزەد کردووە.

ئەم ڕووداوە نەخوازراوانە لەپێوەندی لەگەڵ کوژرانی تاقمێک لە زیندانیان وکەسانی دەسبەسەرکراودایە کەلەڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینەکانی ئەم دوایانەی خەڵک لەئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.

بڕیارە ئەم کومیتەیە  ڕاپۆڕتی ،بۆوێنە”کەمتەرخەمی یان تاوانی شیمانەیی”ڕایەداران یان بەرپرسان بە سەرۆک کۆمار ڕابگەیەنن.

لەحەوتووەکانی ڕابردوو چەنددین کەس لە گرتووخانەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە کەبەرپرسانی قەزایی هۆکاری مردنی ئەوان وەکوو”خۆکوژی” ڕاگەیاندووە.کاووس سەید ئیمامی،سارۆ قارەمانی، کیانووش زەندی،غولامڕەزا محەممەدی، حسێن قولی زادە، سینا قەنبەری، وەحید حەیدەری ، لەکوژراوەکانن کەلەزیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.

دادستانی تاران وبەرپرسانی ئێران کوژراوانیان بەتۆمەتگەلێکی وەکوو سیخۆری وپێوەندەی لەگەڵ سیستەمی ئیتلاعاتی ئەمریکا وئیسڕایل، تووشبوون بەمادەی هۆشبەر و…تاوانبار کردووە.

هەموو گوتەکان و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمنییەتی وحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵگەی بەرچاوی پێشێلکاری مافی دەسبەسەرکراوانە.پاراستن وئەمنییەتی تەندرووستی زیندانیان بەهەر تاوان وسزایەکەوە لەئەستۆی حکوومەتی ئێراندایە وبەهیچ لەونێک ناتوانن بە هێنانەئارای تۆمەتگەلێکی لەوچەشنە، مردن وکوشتنی زیندانیان پاساو بدەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان