بە هۆی بۆمبارانی تورکیا سێ هاووڵاتی لە عەفرین گیانیان لەدەست دا

ک م م ک: لە ئەنجامی بۆمبارانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر گوندی هێکیچێی سەربە جندرێس دوو ژن گیانیان لە دەست داوە.
سوپای تورکیا و گروپە تیرۆریستییەکانی گرێدراوی ئەو وڵاتە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گوندی هێکیچێیان تۆپباران کرد، دو ژن بە ناوەکانی جورییە عەبد حەمدون و فەهمییە حەمادە لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەندا گیانیان لەدەست داوە.

جێگای ئاماژەیە، کە سوپای تورکیا ناوەندی عەفرینیشی تۆپباران کرد و لە ئەنجامیدا هاوڵاتییەک گیانی لە دەست داوە و دوو هیاوڵاتی دیکە برینداربوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان