kmmk: سەرچاوەێیکی باوەڕ پێکراو لە ڕاپۆرتێکدا پێڕاگەیاندین ڕۆژی ۱٦ی ڕێبەندان ۱۳۹٦ هەتاوی گرۆپێک لە هێزەکانی ئینتزامی لە شاری ئەندیمشک سەر بە پارێزگای خوزستان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتێیک بە ناوی غوڵامڕەزا ڕەشیدی بە مەبەستی قۆڵبەست کردنی یەکێک لە کوڕەکانی ناوبراو .
لە بگرە و بەردە و دەمەقاڵێی براێیکی کەسی تاوانبار بە ناوی سەجاد ڕەشیدی کە بەرگری دەکات براکەی دەستبەسەر نەکەن ، سەرئەنجام هێزەکانی ئینتزامی دەسڕێژێک لە سەجاد دەکەن و لە پێش چاوی بنەماڵەکەی دەیکوژن. هیچ زانیارێیک لەسەر تاوانی برای سەجاد بڵاونەکراوەتەوە .
پارێزگای خوزستان کە ڕێژەێیکی زۆری لە نەتەوەکانی عەرەب و لوڕ و لەکی تێدایە، هەرچەن یەکێکە لە پارێزگا هەرە بە پیتەکانی ئێران لە هەمو بوارێکەوە بەڵام لە ئەنجامی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیدا زۆرترین هەژاری و وێرانی ڕووی لەو پارێزگایە کردوە و لە سەرهەڵدانەکانی ئەم دوایانەی ئێراندا پارێزگای خوزستان پشکی شێری بەرکەوت و پێشەنگی خۆپیشاندانەکان بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان