بەڕێوەبەرایەتی بێ بنەما و قەرزی ۳۸میلیاردی شارەوانی مەریوان/کرێکارانی بێ حەقدەست

ک.م.م.ک (kmmk): بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی گونجاو ونەبوونی ڕێکاری شیاو و تۆکمە و کاریگەر لەسەرەوەی بڕیاردەرانی شارەوانی مەریوان، بەرپرسانی ئەم ئۆرگانەی لەگەڵ قەرزی سەرسووڕهێنەری ۳۸میلیاردتمەنی ڕووبەڕوو کردۆتەوە.

بە پێی وتەکانی سەرۆک شارەوانی مەریوان:” کرێکاران وستافی شارەوانی مەریوان تائێستە مووچەی ۶بۆ۹مانگی ڕابردووی خۆیان وەرنەگرتووە ولەم پێوەندییەشدا سەرەڕای ناڕەزایی دەربڕینی کرێکاران وپیرسۆنێلی شارەوانی وبەدواداچوونە بەردەوامەکانی ئەم کەسانە تابەئێستە هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە کەئەم بابەتە لەخۆیدا بووە بەهۆی خەمساردی وبێ مەیلی پرسۆنێل وکرێکارانی شارەوانی لەچوارچێوەی جیبەجێکردنی ئەرکەکانیانی لێکەوتۆتەوە کەبۆخۆی بووە بەهۆی سەرهەڵدانی کێشەی زۆر لەئاستی شارەکەدا،هەروەها لەساڵی ڕابردوەوە تائێستە شارەوانی مەریوان بڕی ۳میلیارد تمەن چەکی لەخۆڕاو وبێ ناوەڕۆکی بەدەستی خەڵکەوەیە کەلەم بڕە تەنیا یەک میلیاردتمەن دەستی ئەو کەسانە کەوتووە کەهەڵگری چەکەکانن.”

سەرەڕای هەبوونی کێشەی هەرەزۆر وناکارامەیی بەرپرسانی شارەوانی تابەئێستە هیچ چەشنە ڕێکارێکی جیددی لەم پێناوەدا گەڵاڵە نەکراوە وبەردەوام بەبێ تەدبیر ماونەتەوە وهەرکام لەبەرپرسانی شارەوانی لەهەموو خولەکان ئەم گرفتانەیان گرێداوە بەو کەسانەوەی کە پێشتر بەرپرسایەتیان لەئەستۆ بووە ولەجێبەجێکردن وقورسایەکان خۆیان دەبوێرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان