ژەهراوی بوونی ۶قوتابی کچ لەتیکاب

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(Kmmk): ڕۆژی سێشەممە ۱۷ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ۶قوتابی کچ لەیەکێکلەقوتابخانەکانی شاری تیکاب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانبەهۆی هەڵمژینی گازی مێنۆئۆکسیدی کابۆن ژەهراوی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەکوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان؛” ئەم قوتابیانە بەهۆی دزەکردنی گاز لەم ڤوتابخانەیە،تووشی کاسی ودابەزینی ئاستی ووشیاری ببوون .هەربۆیە گوازرانەوە بۆ قوتابخانە.”

بەهۆی ناستانداردی کەرەستەی گەرمکەرەوە لەقوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرجار شایەتی ڕووداوی لەوچەشنەین.

ساڵی۱۳۹۱ی هەتاوی بەهۆی ئەوەی کەرەستەی گەرمکەرەوە بەنەوت ئیشیان دەکرد وئاگرتێبەربوونی قوتابخانەی شین ئاوێ، ۲۹قوتابی کچ تووشی سوتان هاتن کە ۲کەسیانبەهۆی قوڵی بینەکانیان،گیانی خۆیان لەدەست دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان