لە گوندى ئەڵمانیى سەر بە شارى سلێمانى ژنێکی ٢٩ ساڵان لە ڕێگەى خۆخنکاندنەوە کۆتایى بە ژیانى خۆی هێنا.
درەنگانى شەوی ٤ .۲. ٢٠١٨ زایینی، (بەرامبەر بە ۱٦ی ڕێبەندانی۲۷۱٧ کوردی) بەشى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاویکردەوە، ئەو ژنە ناوی (م،ە،ح) دانیشتوى گوندى ئەڵمانیى شارى سلێمانى بووە .
شایانی باسە وردەکاری زیاتر لە سەر ئەم ڕوداوە تاکو ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان