هەواڵەکان

دەستبەسەکردنی دوو شارۆمەندی کورد لە شاری ڕوانسەر

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، دوو شارۆمەندی کوردی دانیشتووی شاری ڕوانسەر لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵپێچ‎و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ «ئەم دوو شارۆمەندە بە تاوانی هاوکاری پارتە کوردستانیەکان دەستبەسەرکراون و بنەماڵەی ناوبراوان بەدوادوچوونیان بۆ شوێنی راگواستنی ئەو دوو کەسە کردووە و هەتاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکیان دەست نەکەوتووە.»

ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە «مێهدی فەرەجی و ئەیووب عەزیزی» ڕاگەیاندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

پیرانشار: ئێعدامی هاوڵاتییەک بە تاوانی قەساس (کوشتنەوە)

ساڵیادی هونەرمەندی کۆچ کردووی یارسان لە ژێر وشار و قەدەغەی هێزە ئەمنییەتیەکانی ئێڕان بەرێوە چوو

ئیدارە ئیتلاعاتی ئێران ئیزنی چاوپێکەوتی فەرزانە جەلالی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەدا