بەشدارانی رێپێوانی گەنجانی وڵات پارێزی باشوری کوردستان لەلایەن پارتی دێموکراتی کوردستانەوە هێرشیان کرایە سەر

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ هەینی ۲ی فوریەی ۲۰۱۸ کۆمەڵێک لە گەنجانی وڵات پارێزی باشوری کوردستان بۆ پشتگیری و ئیدانە کردنی هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین رێپێوانێک ساز دەکەن، بەڵام کاتێک دەگەنە بازگەی دێگەڵە لە لایەن هێزەکانی پارتی دێموکراتی کوردستانەوە(هێزی زێرەبانی) دەستڕێزی گولەیان لێ دەکرێت و ۱۰کەس بریندار دەکەن و ۱۵ی تر دەستبەسەر دەکرێن.

جێگای ئاماژەیە کە گەنجانی وڵات پارێزی باشوری کوردستان بۆ پشتگیری و بە هاناوە چونی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانیەوە بەڕێ دەکەون و پێش ئەوەی کە بتوانن بڕۆنە نێو ئەوناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی پارتی دێموکراتی کوردستاندان لە لایەن ئەو هێزەوە بەر دەستڕێژ دەدرێن  کۆمەڵێک بریندار دەکەن و کۆمەڵێکی تر دەست بەسەر دەکەن، رێپێوانی گەنجانی وڵات پارێزی باشوری کوردستان بەبێ توندو تیژی بەڕێوە چووەو تەقەی هێزەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان بە بێ هۆکار بووە.

گەنجانی وڵاتپارێز، ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو، بەمەبەستی پشتیوانی کردنی عەفرین، ڕێپێوانەکەیان دەستپێکرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆیە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتبوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: