کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانkmmk
کۆمەڵی گەشەپێدانی جڤاکی شاری سەقــز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبڵاوکردنەوەی بەیانییەیەکی نووسراو سەرەڕای پشتیوانی لە بەرنگاری وبەرخۆدانی خەڵکی شاری عەفرین،هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆسەر عەفرین مەحکووم کرد.
لەو بەیانییەی کەبەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ولەلایەن ۱۶ کەسەوە لەئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە واژۆ کراوە: کوشتن وژینۆسایدی کوردەکان لەعەفرینی باکووری سوریا دووپاتکردنەەی جینایەت دژ بە شارستانیەت ومرۆڤایەتییە.
چەندد ساڵێکە بەبیانووگەلی جیاواز سەرچاوەی شارستانییەت وبەهەشتی سوریایان کردووه بە جەهەنەم وتاقیگەی هەموو چەشنە چەکێک ،بەسەدان هەزار منداڵ وبەساڵاچوو وگەنج کوژراو ریندار وبەملوێنانیش پەنابەری وڵاتان بوون.
لەم بەیانییەدا بۆ ئەردوغان نووسراوە : شەڕوئاژاوە نانەوە وخولیای بەسوڵتان بوون بۆچی ؟
بۆچی تووشی شەوکوێری ولەبیرچوونەوەی مێژوو هاتووی؟ باشتر وانییە بەجێی تانگەکانی ناتۆ ،تراکتۆرەکان گوڵ بچێنن.؟
لەم بەیانییەدا داوا لەهەموو کۆمەڵگا مرۆڤ دۆستەکانی جیهان کراوە لەهەمبەر مەحکووم کردنی هێرشی دژە مرۆیی ئەردوغان، مەحکووم کردنی پەلاماردەران،پشتیوانی لەهەژاران وچەوساوەکان وهێنانە ئارای ئاشتی لەعەفرین وهەموو سوریامان هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


