مانگرتن لە خواردنی باوکی ڕامێن حسین پناهی

ک م م ک: محەممەد حسین پناهی باوکی ئەفشین و ڕامین حسین پناهی پاش ئەوی کە کوڕەکانی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە سزای نادادوەرانە دادگای کۆماری ئیسلامی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مانیان لە خواردن ڕاگەیاند ، ناوبراو بۆ نازڕزایی دژی سزایەک کە بە سەر ڕامین‌دا سپێنراوە مانی لە خواردن گرت .

بە پێی هەواڵێک کە لە نیزیکانی بنەماڵەی حسین پناهی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە “محەممەد حسین پەناهی ” ۷۸ ساڵان پاش ئاگاداری لە مانگرتنی ڕۆڵەکانی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا مانی لە خۆاردن گرت و ڕاگەیاند کە بۆ دژایەتی کردنی ئەو سزا ناعادڵانە و هەر وەها بۆ پشتیوانی لە ڕۆڵەکانی مانی لە خواردن گرتوە .

ئەممە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەی حسین پەناهی پاش دەسبەسەر کردنی ڕامین و ئەفشین بەردەوام لە پاش دەسبەسەر کردنی ڕامین و ئەفشین بە شێوەگەلی جۆراوجۆر لە ژێر ستەم و زەخت و گۆشاری ناوەندگەلی ئەمنیەتی و ئیتلاعەتیدا بوون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان