ک م م ک: لە شاری جوانڕۆ سەربەپارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، تازە لاوێک بە ناوی “دیاکۆ” بەهروجە تەمەن ۱۷ ساڵان و قوتابی دواناوەندی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری جوانڕۆ خۆکوژی کردوە.
لەو ڕاپۆرتەدا کە ڕۆژی ٨ی ڕێبەندانی ۱۳۹٦بڵاوکراوەتەوە هۆکاری خۆکوژی دیاکۆ بۆ کێشەی بنەماڵەیی گەڕاوەتەوە .
هەروەهە لە راپۆرتێکی دیکشدا کچێکی لاو بە ناسناوی” ش.م” خەڵکی گوندی رەشید ئاوای سەر بە دیواندەرە لە رێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.
ڕێژەی خۆکوژییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵکشاندایە و زۆرترین هۆکاری ئەو دیاردە کۆمەڵایەتییە بێکاری و باری هەژار دانیشتوانی ئەوبەشەی کوردستانە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان