حوکمی ئێعدامی هەدایەت عەبدوڵاپوور خەڵکی شنۆ

حوکمی ئێعدامی هەدایەت عەبدوڵاپوور خەڵکی شنۆ

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،هەدایەت عەبدوڵاپوور خەڵکی شاری شنۆ بەتۆمەتی هەوڵدان بۆتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی وئەندامەتی لەحیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دووجار ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

ناوبراو لەم ڕۆژانەی دوایدا سەرلەنوێ بەئێعدام مەحکووم کرا.هەروەها لە۲۶ی جۆزەردانی ۱۳۹۵ هاوڕێ لەگەڵ ۶کەسی تر لەگوندی “قەرەسفلی”سەربە شاری شنۆ دەسبەسەر کرا.
ئەم کەسانە پاش دەسبەسەری کردنیان تۆمەتبار کران لە خۆراک وشوێنی حەسانەوەیان بە حیزبی دێموکڕات داوە
ئەمە لەکاتێکدایە کە کەس وکاری ئەم کەسانە بەرپەرچیان داوەتەوە وسپا بەمەبەستی نانەوەی ترس وسام ئەم تۆمەتانەی پێوە لکاندوون.ناوبراو لەماوەی ۴مانگ ونیوو دەسبەسەری سەرەتایی تەنیا ۵ خولەک لەگەڵ باب ودایکی لەڕێی تلەفوونەە قسەی کردووە وناچاریش بووە زەفارسی قسە بکات.
ناوبراو بیستن بەیەکێک لەگوێ کانی بەهۆی ئەشکەنجەی گرانەوە لەدەست داوە وهیچ زەڵگەیەکیش کە دەری بخات ناوبراو ئەندامی حیزبی دێموکڕاتە بەدەستەوە نیێە و دانی بەو تۆمەتانەدا نەناوە ،بەڵام بەپێی ئەوەی سکاڵاکەی لەلایەن سپاوە پێچراوەتەوە بەئێعدام مەحکووم کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: