هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی دەست وپێوەندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندژبە هاوڵاتیانی کورد 

ک م م ک: هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەڵسوکەوتی توند دژ بە دوو برای کوردی دانیشتوی شاری سەقز بە توندی بریندار دەکەن بە شێوازێک کە باری تەندروستی یەکێک لەو دوو کەسە نا جێگیر راگەیەندراوە و لە کۆمادایەو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران لە ژێر چاوەدێری تایبەتدایە.

ڕۆژی شەممە ۹ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی لە۱۲کیلۆمەتری شاری سەقـــز ولەڕێگەی ناوبەری ســـنە بۆ دیواندەرە کۆمەڵێک لە هێزەکانی پاسگای “ئاوێنان” بە ماشێنی ئەو پاسگایە کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی “خالید شوکروڵاهی” ڕاو دەنێن وئەو کاسبکارە لەترسی ئازر وئەشکەنجەی ئەو هێزانە دەچێتە گوندی “ئەسراوا”ولەو گوندە ماشێنەکەی بەجێ دێڵێ وخۆی دەشارێتەوە وهەرلەو کاتەدا لەترسی دۆسیە نانەوە پێوەندی لەگەڵ براکەی خۆی بەناوی “برایم شوکڕوڵاهی “دەگرێت وداوای لێدەکات پێکەوە بچن بۆ پاسگا وپاش پشکنینی ماشێنەکە پسۆلەی کۆنتڕۆڵ وەربگرن،ئیبراهیم لەگەڵ برای بچوکی خۆی”ئیسمایل” دەچنە پاسگاکەوە کەلەگەڵ ئەو هێزانە ڕووبەڕوو دەبنەوە ولەماشێنەکە دادەبەزێن کە قسەیان لەگەڵ بکەن ،شۆفیری ماشێنەکەی خالیدە ،ئیبراهیم دەکات بەژێرەوە کەبەو هۆیەوە لەهۆش دەچێت وپاشان دەست دەکەن بەجنێو ولێدان وسوکایەتی پێیان بەچەشنێکە چەندد جار لەهۆش دەچن وبەئاوپرژاندن بەسەریاندا وشیاریان دەکەنەوە وسەرلەنوێ لێیان دەدەن.

ئەو هێزو دەست وپێوەندانەی کە داویان لەبرایانی شوکروڵاهی بریتین لە :
جیهانبەخش سەلیمی،بەرپرسی پاسگا/ ئومێد قارەمانی جێگری بەرپرسی پاسگا /مێهدی گەماری/مێهدی گەماری /ڕەحیم ئەرجلو

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان