بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ئەمڕۆ ۳ ڕێبەندانی ۱۳۹٦ هەتاوی کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارگەی “کیان کورد “لە شاری “مەلایەر -ی” پاڕێزگای لۆڕستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کە لە کۆی ٦ مانگ مووچەی دوواخراویان دوێنێ ۲ ڕێبەندان مووچەی مانگێکیان وەرگرت ، مخابن بە هۆی دۆخی نالەباری ئابووری و درۆ و بڵێنی ناڕاستی کارفەرمایان بە کرێکاران لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەمڕۆ کرێکاران بە کۆبوونەوەیەک ناڕەزای و دڵنگەرانی خۆیان پیشاندا .
کارگای “کیان کورد” ، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی قوماش و پارچەیە و لە ئێستێدا ۲٥۰کرێکاری ئەو کارگە ئامادەکاری خۆپیشاندان و درێژەدانی بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە کرێکارانی ئەو کۆمپانیایە لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار خۆ پیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزاییان پیشانداوە .
ئەمما لە لایەکی دیکەوە بەشێکی دیکەی کرێکارانی ئەم کارگە ناڕەزایی خۆیان دژی پێشێل کردنی مافی خانەنشین کردن پیشان دەدەن کە ئەم مافە تەنانەت بە پێی یاسای وەزارەتی کاروئیشی ئێران بەڕێوەناچێت و مافی کرێکاران پێشێل دەکرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان