دەستبەسەر کردنی رۆژنامە نوسێکی کورد لە باکوری کوردستان لەلایەن تورکیاوە

دەستبەسەر کردنی رۆژنامە نوسێکی کورد لە باکوری کوردستان لەلایەن تورکیاوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژنامە نوسی کورد بە ناوی “ئیدریس ئیڵماز” بە تۆمەتی پرو پاگەندە و بڵاوکردنەوەی رێکخستنی قەدەغە لە لایەن پۆلیسەوە لە شاری وان دەست بەسەر کراوەو دراوەتە دادگە.

هۆکاری دەست بەسەر کردنی ئەم رۆژنامە نوسە دەگەڕێتەوە بۆ بڵاو کردنەوەی راپۆرتێک لەسەر کوژرانی دانیشتوانی سڤیل لە عەفرین و رایگەیاندووە کە (هاووڵاتیانی مەدەنی لە عەفرین دەکوژرێن) و بەو هۆیەوە لە شاری وان لەلایەن پۆلیسەوە دەست بەسەر دەکرێت و دەدرێتە دادگە و پاشان بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی”پڕوپاگەندە بۆ رێکخستنی قەدەغە” سزای بەندکردنی بەسەر دا دەسەپێندرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: