هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بن پێکردنی مافەدیاریکراوەکانی نێونەتەوەییە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk:

هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان بە پێشێل کردنی تەواوی مافگەلی دانپێدانراوی نێونەتەوەی دەزانێت ،ئەو هێرشە سەربازیە تەنها هەوڵێکە بۆ کوشتنی بە کۆمەڵ و جنیۆسایدی بەتایبەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وهاووڵاتیانی عەفرین.

لە سیستەمی مافی نێو نەتەوەیی ، هەرچەشنە هێرشێکی چەکداری دەوڵتەێک بۆ سەر خاک و کیانێکی بێگانە ، هەوڵێکی نەزۆک و نابەجێیە ،مەگەر ئەوەی کە ئەو هێرشە لە شوێنی بەرگری ڕەوا و رێگە پێدراو بە هێرشی دەرەکی ئەنجام بدرێت ،یان ئەوەی کە شۆڕا و کۆمیسێونی ئاسایشی نێونەتەوەیی بە بۆنە و گەڕانەوە بۆ وەرزی حەوتەمی رێگەپێدارو و ئیمتیازی نەتەوە یەکگرتوەکان ، دەستوری بە دەستگرتنی توندوتیژی و بەکار هێنانی چەک لە رێگەی پیادەکردنی ئاسایش و سوڵح نێونەتەوەیی، درابێت .

لەدەرەوەی ئەمە هەرچەشنە توندوتیژێک ، دەستبردن بۆ توندوتیژی لە قەڵەم دەدرێت وە لە ئەساسنامەی ژوری نێونەتەوەیی جەزرەبەی بکەرانی زیادەڕویی ، لە ئەستۆگرتنی سزایان هەیە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کردوەی کۆمیسێونی نێو نەتەوە یەکگرتەکان ( وەک لە ئەستۆگرتنی دابین کردن وپاراستنی ئاسایش و سوڵحی نێونەتەوەیی ) ، وەزارەت و رێکخراوە کانی دەوروبەری خستۆتە ژێر تانە و لەو باوەڕەدایە کە ئەم رێکخراو و دەوڵەتانە بە قەول و قەرارەکانی خۆیان لەسەر پاراستنی سوڵح و ئاسایشی نێونەتەویی هەڵنەستاون و کەمتەرخەمیان کردوە وە بە تەکلیفی سەرشانی خۆیان لەتانە لێدان لە قەست و نیەتتی تورکیا لە هێرشکردن بۆ سەر عەفرین و ڕۆژاوای کوردستان هەڵنەستاون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر عەفرین و ڕۆژاوی کوردستان پێشێلکاری ڕاستەوخۆی و بەرچاوی مافی مرۆڤ و پێشێلکاری مافی نێو نەتەوەیی دەزانێت، وە داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوەکانی دەوروبەر و دەوڵەتان دەکات حکومەتی تورکیا بخەنە ژێر گوشار و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر عەفرین بکات .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان