بانگهێشت کردنی چالاکێکی مەدەنی شاری سەقز لەلایەن دادوەری ئەوشارەوە

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:kmmk

“نەجیبە ساڵەح زادە” چالاکی مەدەنی شاری سەقز لە لایەن دەزگای ددوەری ئەو شارەوە بە شێوەی پەیوەندی تەلەفونی بانگهێشت کراوە.

ناوبراو سەرەڕای پشت راست کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری بانگهێشت کردنەکەی وا دەگێڕێتەوە کە: هۆکاری بانگهێشت کردنی وڵام دانەوەی هەندێک پرسیارە سەبارەت بە راپۆرتی ئیدارەی ئیتلاعاتە و دەبێت لە رۆژی پێنج شەممە ۵ی رێبەندان لە بنکەی ۳ی دادیاری ئەو شارە ئامادە بێت.

جێگای ئاماژەیە کە: ناوبراو هاوژینی “مەحمود ساڵەحی” چالاکی کرێکاری بەناوبانگی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستانە کە ساڵی رابردوو قەراری یەک ساڵ بەندکردنی لەسەر دەر کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان