بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بیرهێنانەوەی “ئیبراهیم لوتفوڵاهی لەســـــــــنە

KMMK:پێنج شەممە بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی لە(بهشت محمدی) کۆمەڵێکی بەرچاو لەخەڵک وچالاکانی مەدەنی گردبوونەوەیەکیان پێک هێنا وڕێوڕەسمێکی بیرهێنانەوەیان بۆ “ئیبراهیم لوتفوڵاهی” بەڕێوە برد.

بەگوێرەی ئەوهەواڵەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ،ئەم ڕێوڕەسمە لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێ کەلەم ماوەیەی دوایدا هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری ســـــــــنە ۳کەس لەگەنجانی ئەم شارەیان بەناوەکانی “سارۆ قارەمانی،کیانووش زەندی وحسێن قادری”یان هاوشێوەی ئیبراهیم لوتفوڵاهی لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتووە، هەروەها بەهۆی هاوکات بوونی ئەم جینایەتانە ئەوساڵ خەڵکانێکی زۆرتر لەم ڕێوڕەسمە بەشداریان کرد.

جێی بیرهێنانەوەیە ئیبراهیم لوتفوڵاهی خوێندکاری لقی مافەکانی زانکۆی پەیام نووری ســــنە بوو ،کە ناوبراو ۱۰ساڵ پێشتر لەکاتێکدا لەکۆڕی تاقیکاری دەهاتە دەرەوە(۱۶ی بەفرانباری۱۳۸۶) لەسەر ئیزنی لقی ۳ی(بازپرسی)یەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەرگوازرایەوە بۆگرتووخانەی شاری ســــنە ،کەلەوماوەی دەسبەسەریەیدا بنەماڵەکەی تەنیا جارێک توانیان چاویان پێبکەوێ ولایەنە پەیوەندی دارەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمەڕ دەسبەسەری ناوبراو ئاشکرا نەکر و لەدوای ۹ڕۆژ لە دەسبەسەری ناوبراو، ڕۆژی ۲۵ی بەفرانبار لەلایەن ناوەندی هەواڵەکان(ستاد خبری) بەبنەماڵەکەی ڕادەگەیەنن کە کوڕەکەیان خۆی کوشتووە وبۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەیسەردانی گۆڕستان بکەن بەڵام پاش چوونی بنەماڵەی پێیان ڕادەگەیەنن کە،”ئێمە تەرمەکەمان ناشتووە وپێویست بەبوونی ئێوە نییە”.

جێی ئاماژەیە کە بکەرانی ئەم جینایەتە بریتین لە “ئەمیری”جێگری دادستانی ســــنە و “مێهدی مەولایی “بە نازناوی “هاتفی” ، جێگری بەرپرسی ئیتلاعاتی ســـنەوبەرپرسی هەڵبژاردنیوەزارەتی ئیتلاعاتی ئەودەم لەپارزگای ســـنە بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان