بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، عاسمە جەهانگیر هەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێخراوی نێودەوڵەتی لەمەڕ کاروباری ئێران، لەسەر خۆپیساندانە گشتگیرەکانی ئێران دەڵێ:
هەڵسووکەوتی حکوومەت لەڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم ناڕەزایەتیانە بەپێچەوانەی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان وچاوەڕوان نەکراوە.
ناوبراو هۆشداری داوە بەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر دوو جەمسەری بوونی کۆمەڵگا ،چونکوو حکوومەت خاوەنی هێزەکانی چەکداری،ئینتزامی وبەسیجی خۆیەتی وهەرئەمانە دژبەخەڵک ڕاوەستاون وئەم چەشنە ڕووبەڕووبونەوەیە بەواتای سەرکوتی زێدەتری خەڵکە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە، سەرەڕای مەحکووم کردنی دەسبەسەرییەکانی ئەم دوایانە، خوازیاری ئازادی هەرچی خێراتری ئەم دەسبەسەریانەیە کەبەپێچەوانەی ڕێسا نێودەوڵەتیەکانە و دەڵێ حکوومەت ناتوانێ بەهێنانە ئارای ترس وتۆقاندن بۆ هەمیشە درێژە بەم ڕەوتەی بدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان