کوشتنی کاسبکارێکی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە

کوشتنی کاسبکارێکی کورد لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مزۆڤی کوردستان و بەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری کۆڵبەرنیووز، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی بەفرانبار هێزە ئینتزامییەکانی شاری زەنجان لەسەرڕێگەی ئەو شارە دەسڕێژ دەکەنە سەر کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی” مێهدی جەعفەری” خەڵکی گوندی گەورەدێی سەربەشاری بانە و دەی کوژن.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو هیچ چەشنە کەلوپەلێکی پێ نەبووە و تەنیا لەڕووی شک وشیمانەوە کە ڕەنگبێ کاڵای قاچاخی هەڵگرتبێ ،تەقەی لێدەکەن ودەی کوژن.

جێی بیرهێنانەوەیە لە ۹مانگی ڕابردوو تائێستە 44 کۆڵبەر وکاسبکاری کورد بەدەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان