سوپای تورکیا گوندەکانی عەفرین تۆپباران دەکات

بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سوپای تورکیا جارێکی تر گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شێراوای کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد.

ناوەندی رۆژنیوز لەم بارەوە نووسیویەتی: شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە تێرۆریستیەکاتی سەربە تورکیا کە لە قەڵای سەمعان جێگربوون، گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شێڕاوای کانتۆنی عەفرینیان تۆپباران کرد.

شەوی ڕابردوو گوندەکانی خەزاویا، شادیرا و ئیسکای سەربە شارۆچکەی شێڕاوا، لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکا و هێزە تێرۆریستیەکاتی سەربە تورکیاوە تۆپباران کراون.

ڕاگەیەندراوە، کە هێزانە کە لە هەوڵداندان بۆ داگیرردنی عەفرین، ١٥ تۆپیان هاویشتووەتە سەر ئەو گوندانە.

سەبارەت بە زیانە ماددی و گیانییەکانی ئەو تۆپبارانانە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک ڕانەگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان