بەپێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پەنابەرێکی کوردی خەڵکی ئیلامی بە ناوی “شەریف زولفەقاری” لە وڵاتی سویس کۆتایی بە ژیانی خۆێ هێنا.
ناوبراو دە ساڵە هاتووەتەوڵاتی سویس و داوای پەنابەری لە وڵاتی سویس کردبو و لەئاکامدا دوای دەساڵ مافی پەنابەری قبوڵ نەکراوە و ئەمە وای کردووە کە ئەم پەنابەرە دەست بداتە خۆکوشتن.
جێگای ئاماژەیە کە تەرمی شەریف زولفەقاری لەلایەن پۆلیسی سویسەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تا ئیستا هیچ کەسێک وەک خزم و ناسراو نەچووە بە سەروەختی تەرمی ئەو پەنابەرە کوردەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.


