تەقینەوەی مین بەڕووی یەکێک لە منداڵە ئاوارەکانی بۆمەلەرزەکەی کرماشان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕۆژی هەینی ۱ ی بەفرانبار ۱۳۹٦ مێرمنداڵێکی کرماشانی بەناونیشانی “دانیال خەدیوو” کەلەبوولەرزەی کرماشان ڕزگاری ببوو پاش کۆچ کردنیان بۆپارێزگای خوزستان ،شاری شووش ،ناوچەی چەنانە(فکە) بەهۆی تەقینەوەی مین هەم ڕوومەت وچاو وپێ کانی خەساری گرانیان بەردەکەوێ وڕوانەی نەخۆشخانەی شووشی دەکەن .

بەگوێرەی هەواڵەکە سەرەڕای ئەوەی لەنەخۆشخانەی شووش نەشتەرگەری چاوی بۆدەکرێ بەڵام بەهۆی هەبوونی پریشکەیەک لەچاویدا پێویستی بە نەخۆشخانەیەکی تۆکمەترە وبەڵام بەهۆی نەبوونی تەئمین(دفترچە بیمە) وتێچووی گواستنەوەی بۆنەخۆشخانەی ئەهواز تائێستە وەک خۆی ماوەتەوە وبەدواداچونەکان هەروا بەردەوامە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان