دەست بەسەر بونی چالاکێکی کولتوری و مەدەنی کورد

بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە دوومانگ پێش ئێستاوە، چالاکێکی کولتوری و مەدەنی و ژینگە پارێزی کورد بە ناوی”نەعیم موحەممەد پور” خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” ناوچەی موچشی سەر بە کامیاران دەست بەسەر کراوە.

بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی زانیار: نەعیم موحەممەد پور لە ساڵی هەشتاوە نزیک بە پانزدە هەزار کتێبی ئەلف و بێی کوردی بە بێبەرانبەر و بە خەرجی خۆیەوە لە ژێر چاپ دەر کردووە و هەروەها لە بواری ژینگە پارێزی و مەدەنی کەسێکی چالاک بووە.

سەرچاوەکە لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت: ناوبراو خاوەن بنەماڵەیەو منداڵێکی کەم ئەندامی هەیە و کە بۆ ماوەی پتر لە پێنج رۆژە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری پزشکیدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان