برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەوڕۆ ۳۰ سەرماوەز، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی «مەهدی ئەحمەدپوور» خەڵکی گوندی بڕوێشکانێ و «کارساز عەزیزی» خەڵکی گوندی کێلێ لەسنووری نەنۆر، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سنوور تەقەیان لێکراو وبرێندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە دوای برێنداربوونی ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی ئەو دەڤەرە گواستونیاننەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە، بەڵام لەلایەن ئیتلاعاتەو کارگێڕی نەخۆشخانە ئگادار کراوەتەوە کە کەس مافی دیتنیای نییە وتاسبەینێش نابێ نەشتەرگەریان بۆ بکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان