درێژەی قۆڵبەست کردنی شارۆمەندانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی راپۆرتگەلی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: حەوتوی پێشوو شارۆمەندێکی کوردی بۆکانی بەناوی “سەلاح حاجی رەسوڵی” پاش هێرشی هێزەکانی بەرگری ئیدارەی ئیتلاعات لە گوندی”ئاڵ کەندی” سەر بە شاری بۆکان قۆڵبەست دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەگواسترێتەوە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: قۆڵبەست کردنی ئەم کەسە بە بێ هۆکار و ئیزنی دادوەری بووە و ئەو هێزە بە توندو تیژی و لێدان هەڵسوکەوتیان لەگەڵ گوند نشینان کردووە.

هەروەها لە راپۆرتێکی دیکەدا: لە رۆژی ۲۲ی سەرماوەزی ئەمساڵدا کەسێکی تر بە ناوی “نەزەر ئابادی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵبەست کراوە.

هۆکاری دەست بەسەر کردنی ئەم کەسە دەگەڕێتەوە بۆ: ساز کردنی کورتە فیلم لەسەر هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسان لەگەڵ ئەوکەسانەی سەردانی دامودەزگاکان دەکەن، بەڵام نەزەر ئابادی بە تۆمەتی گواستنەوەی ڤیدیۆ لە دەزگا ئەمنیەکان و پەیوەندی لەگەل حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردیەکان دەست بەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان