دەسبەسەری چوار چالاکی مەدەنی کورد لە گێڵانی غەرب

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی، چوارچالاکی مەدەنی خەڵکی گێڵانی غەرب لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرکران.

بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەڕووداوەکە: «چوار چالاکی ژینگەپارێزی بەناوەکانی مەهدی بابایی، غەفوور خوسرەوی، ئیسمایل شوکری و فەرشاد ئەحمەدی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە دەسبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.»

ئەم سەرچاوەیە ڕوونی دەکاتەوە: «سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان بۆناوەندە ئەمنییەکان، بەڵام تا ئێستە لەهۆکار و شوێنی دەسبەسەری ئەم چالاکە مەدەنیانە زانیارییەک و ەدەست نەکەوتوون.»

شەپۆلی بەرینی بانگهێشت ودەسبەسەری وگوشار بۆسەر چالاکانی مەدەنی وکرێکار کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژبە ڕۆژ لەهەڵکشاندایە و بەپێی ئەو هەواڵانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون لەماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو دەیان چالاکی مەدەنی وکرێکاری کورد لەشارەکانی سنە، ئیلام، مەهاباد، سەوڵاوا وهەنووکەیش لەگێڵانی غەرب لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت ودەسبەسەرکراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان