کوژرانی ٢ کەس و بریندار بونی پتر لە ٧٦ کەس لە خۆپیشاندەرانی باشوری کوردستان

لە درێژەی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە باشوری کوردستان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان تا ئێستە یەک کەس لە کۆیە و ٢کەس لە رانیە گیانیان لە دەست داوە و پتر لە ٧٦ کەس بریندار بوون.

بە پێی زانیاری گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: وتەبێژ وەزارەتی تەندروستی راپەڕینی شار رانییە رایگەیاندووە کە: بە هۆی تەقەی راستەو خۆی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران تا ئەم کاتە ٢کەس گیانیان لە دەست داوە و پتر لە ٧٦ کەس برینداری لێ کەوتوەتەوە و ژمارەیەک لەو بریندارانە گواستراونەتەوە بۆ شارەکانی تر.

هەروەها چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار رایان گەیاندووە کە: هێزە ئەمنیەکان بە چەکی سوک و نیوە قورس راستەوخۆ دەستڕێژ لە خۆپیشاندەران دەکەن و رێژەی برینداران و گیان لە دەست داوان روو لە زۆر بوون دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان