هەواڵەکان

دەسبەسەر کردنی رۆژنامەوانێک و بریندار کردنی چەندین هاووڵاتی کورد لە باشوری کوردستان

لە درێژەی خۆپیشاندانی نارەزایەتی لە باشوری کوردستان رۆژنامەوانێکی کورد بەناوی (گریڤان فەرمان) لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی شاری سلێمانیەوە لە کاتی گواستنەوەی هەواڵ دەست بەسەر کراوە و تاکو ئێستە ئازاد نەکراوە.

هەروەها بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:
لە درێژەی خۆپیشاندان لە چەمچەماڵ خۆپیشاندەران شوێنی خۆپیشاندانەکەیان دەگۆڕن و روو لە وێستگەی کارەبای غازی چەمچەماڵ دەکەن و کاتێک دەیانهەوێت بڕۆنە نێو ویستگەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسترێژی تفەنگیان لێ دەکرێت و ژمارەیەک بریندار دەبن، هەر لەو بارەوە جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ(ئەیوب موحەممەد) رایگەیاندووە: کە دوو کەس لە خۆپیشاندەرانی بریندار کراو گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

لەسێدارەدانی شارۆمەندێکی کورد لە شاری خۆی

دوای 22 ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن تەندروستی عەبدوڵاهی لەمەترسیدایە

دەسبەسەری ۵ هاووڵاتی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان