بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: چوارشەممە۲۲ی سەرماوەز،چالاکێکی مەدەنی کورد بەناونیشانی “مەسعوود محەممەدی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری ســـنە بانگهێشت ولێکۆڵینەوەی لەسەرکرا.
بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان” مەسعوود محەممەدی” لەچالاکانی مەدەنی وژینگەپارێزی شاری ســنە پاش لێکۆڵینەوە ئازادکرا.
لەماوەی حەوتووی ڕابردودا گوشارلەسەر چالاکانی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە.
جێگەی بیرهێنانەوەیە ؛چەندد کەس لەچالاکانی مەدەنی شاری ســنە بەناوەکانی” تۆفیق عەلی پەنا،حەبیبوڵا کەریمی، ئەحمەدقەمەری، جەماڵ یووسفی وئەکبەر گەوێڵی” وهەروەها چالاکێکی کرێکاری بەناونیشانی”محەممەد عەزیزی” لەماوەی حەوتووی ڕابردوو بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات وکەوتنە بەر هەڕەشە ولێپرسینەوە.
جێگەی باسە ؛کە چالاکی کرێکاری کورد موزەفەر ساڵح نیا ڕۆژی ۲۲ی سەرماوەز ، نامەیەکی لەلایەن دادسەرای شۆڕشی ســنەوە پێگەیی کەبەپێی ئەو پێڕاگەیاندنە دەبێ لەماوەی دەڕۆژدا پاش وەرگرتنی ئەو نامەە ،لەلقی چواری (بازپرسی ــ لێپرسینەوە)ئامادە بێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان