دۆخی نالەباری ئابووری خەڵکی شاری “تیکاب” سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دۆخی نالەباری ئابووری خەڵکی شاری “تیکاب” سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛
هەینی ڕابردوو ۱۷ی سەرماوەز زانای ئایینی شاری تیکاب لە وتاری حەوتانەی خۆیدا ڕاگەیاند ؛ کە لە گەلی ئەو شارە بەشێک لە دۆخی ئابووری ناڕازین و ژیانیان لە دژواریدا تێدەپەڕێت ئەمە سەرەڕای ئەوەیە کە شاری تیکاب لە پاڕێزگای ورمێ وەک شاری نیشانکراو بۆ ڕاست و ڕێک بەڕێوەچوونی پلانی ئابووری بەرخودەرانە لە لایەن دەسەڵاتەوە هەڵبژێردراوە ،مخابن ئەو پلانە نەیتوانیوە کە گۆڕانکاریەک لە دۆخی ئابووری خەڵکدا بە دیبێنێت .
لە درێژەی وتارەکەیدا ناوبراو گوتی : من لە ناو گەلدا دەژیم و داخۆازی گەل دەناسم و ئاگاداری داخوازییەکانم و خەڵک بە نیسبەت ئەو دوواکەوتوییەوە کە لە تیکابدا دەبینرێت ناڕازین و بەم هۆیەوە پێویستە بەرپرسان بایەخێکی تایبەت بم شارە بدەن .
و هەروهەها ئاماژەیدایە پتانسیەلی ئەو شارە و گوتی : شارێک کە دەیان کانزای تێدایە بۆ نموونە دوو کانزای ئاڵتون و دوو کارگەی بەرهەهێنانی ئاڵتون ، نابێت لە دۆخێکی نالەباری ئابووریدا بێت و پێشنەکەوتوی گەلی ئەو دەڤەرە بخاتە دۆخێکی دژوواری ژیانەوە .

ئەم وتارە لە حاڵێکدایە کە گەلاوێژی ئەمساڵدا کانزا ئاڵتوونی “زەڕشۆران” داخراوە و پتر لە ۱۲۰ کرێکاری خۆجێی بێکار کراون کە ئەو کرێکارانە لە نێوان ۱۰ بۆ ۱٥ ساڵ لەو کانزایەدا سەرقاڵی ئیشوکار بوون .
و لە ڕۆژی پێنج‌شەممە ۲٥ ی جۆزەردانی ئەمساڵ دانیشتوانی گوندی “ئاق دەرە” دژی کەڵک وەرگرتن لە کرێکارانی بێانی لە کانزای ئاڵتونی “ئاق‌دەرە” ناڕەزاییان پیشاندا کە هێزی ئنتزامی هێرشی کردە سەر ناڕازییان و لانیکەم ۱۳ کەس لە ناڕازییانیان بیندا کرد .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان