تەقینەوەی مین لە مێهران بریندارێکی لێ کەوتەوە

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان: ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۳ی سەرماوەز یەکیک لە فەرمانبەرانی ناوەندی خاوێن کردنەوەو هەڵگرتنەوەی مین بە ناسناوی “یەزدان نەزەری” لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین لە ناوچەی “قەڵاوێزان”ی سەر بە مێهران بە هۆی تەقینەوەی چاشنی مینی پوچەڵ نەکراوە لە ناوچەی پێیەوە بریندار دەبێت.

هەروەها لە رۆژی شەممەی رابردوو ۲۱ی سەرماوەز، تەقینەوەی مین لە سنوری “بەمۆ”ی سەر بە ئەزگەلە لە پارێزگای کرماشان دەبێتە هۆی گیان لەدەست دان و بریندار بونی دو کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران.

جێگای ئاماژەیە کە: ئەم چەشنە روداوانە لە ناوچە سنوریەکانی ئێران بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان نوێ نییە و لە زۆربەی ناوچە سنوریەکان بە هۆی هەبونی گۆڕەپانگەلێکی بەر فراوانی مین رێژ کراو کە لە دو دەیەو نیو پێش ئێستە لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق چاولێگەری رودانی روداوگەلێکی هاوشێوە بووین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: